Rudaw · 15 Nov 2026
ئێران داواکاریی ئەڵمانیا بۆ راگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم رەتدەکاتەوە
ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران داواکاریی حکومەتی ئەڵمانیای بۆ راگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم رەتکردەوە و رایگەیاند، پیتاندنی یۆرانیۆم مافێکی رەوای ئێرانە و لە ئەندامبوونی ئەو وڵاتە لە پەیماننامەی قەدەخەکردنی بڵاوکردنەوەی چەکی ئەتۆمی (NPT) سەرچاوەی گرتووە، نەک لە وڵاتانی ئەورووپاوە. بەقایی گوتی: "مافی پیتاندنی یۆرانیۆم شتێک نییە ئەڵمانیا، فەرەنسا یان وڵاتانی دیکە بە ئێمەیان بەخشیبێت."
⬅ Back home
Read full article ➡