Channel8 · 15 Nov 2026
دادوەر فایەق زێدان و عەلی زەیدی کۆبوونەوە
نووسینگەی ڕۆژنامەوانی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕاگەیێنراوی لەبارەی کۆبوونەوەکە بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە کراوە، لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا جەختیان لەسەر پشتیوانییکردنی دادگا کردەوە بۆ ئەو ڕێکارانەی حکومەت گرتوویەتەبەر بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی یاسا و پارێزگاریکردن لە سەرچاوە ئابوورییە نیشتمانییەکان و دژایەتیکردن و ڕووبەڕووبوونەوەی بەقاچاخبردن لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی یاسا و بەرجەستەکردنی دەسەڵاتەکانی حکومەتی ئیتیحادی لە سەرجەمی ناوچەکانی عێراق.
⬅ Back home
Read full article ➡