Kurdistan24 · 15 Nov 2026
لە ئیزمیر 42 کۆچبەری نایاسایی دەستگیر کران
لە ناوچەی ئەلیاغای سەر بە پارێزگای ئیزمیری تورکیا، 42 کۆچبەری نایاسایی لە ناو بەلەمێکدا دەستگیر کران کە هەوڵیان دەدا بەرەو ئەورووپا بپەڕنەوە. فەرماندەیی هێزەکانی ئاسایشی کەناراوەکانی پارێزگای ئیزمیری تورکیا، لە راگەیەندراوێکی نووسراودا کە لە ماڵپەڕی خۆی بڵاوی کردووەتەوە، ئاماژەی بەوە داوە، لە ناو کۆچبەرە دەستگیرکراوەکاندا چوار منداڵ هەن. لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، سەرجەم کۆچبەرە نایاساییەکان دوای تەواوبوونی رێکارەکان، رادەستی بەڕێوەبەرایەتیی کۆچبەرانی پارێزگای ئیزمیر کراون.
⬅ Back home
Read full article ➡