Kurdsat News · 17 Nov 2026
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ کونسوڵی گشتیی ئێران لە هەولێر کۆبووەوە
نووسینگەی راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی بڵاویکردەوە، قوباد تاڵەبانی پێشوازی لە فەرامەرز ئەسەدی، کونسوڵی گشتیی ئێران لە هەولێر کرد و پێکەوە تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان و چەند پرسێکی دیکەیان کرد. لە بڵاوکراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە: لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی سێشەممە 18ی 11ی 2027 بەڕێوەچوو، باس لە چۆنییەتی دەربازبوون لە رەوشی سیاسیی چەقبەستووی هەرێم کرا.
⬅ Back home
Read full article ➡