Kurdistan24 · 19 Nov 2026
لە رحا پاسێک وەرگەڕا و 24 کەس بریندار بوون
لە ئەنجامی دەرچوون و وەرگەڕانی مینیپاسێک لە قەزای سیوەرەگی سەر بە پارێزگای رحا لە باکووری کوردستان، 24 کەس بریندار بوون کە برینی دووانیان سەختە. بە گوێرەی زانیارییەکان، رووداوەکە لە نزیک گەڕەکی گوندنشینی دیلەکلی لە سنووری قەزای سیوەرەگ رووی داوە، کاتێک مینیپاسێکی ژمارە (60 EA 425) لە لایەن شۆفێرێک بە ناوی (شاهین ج.) لێ دەخوڕدرا و سەرنشینەکانی بە مەبەستی سەردانیکردنی گۆڕستان لە ناویدا بوون، بەهۆی تەمومژ و بارانبارینەوە لە کۆنترۆڵ دەرچووە، لە رێگاکە لایداوە و کەوتووەتە خوارەوە.
⬅ Back home
Read full article ➡