Kurdistan24 · 19 Nov 2026
بەهۆی هێرشێکی حووسییەکانەوە زیان بەر تاوەرێکی ناوەندی دارایی لە ریاز کەوت
بەرگریی شارستانیی سعوودیە ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 19ی تشرینی دووەمی 2026، یەکێک لە تاوەرەکانی ناوەندی دارایی لە شاری ریاز رووبەڕووی هێرشێکی حووسییەکان بووەتەوە و بەهۆیەوە زیانی ماددی بەر چەند نهۆمێکی تاوەرەکە و ژمارەیەک باڵەخانەی دەوروبەری کەوتووە. بەرگریی شارستانیی سعوودیە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەش داوە کە هێرشەکە هیچ برینداربوونێکی لێ نەکەوتووەتەوە.
⬅ Back home
Read full article ➡