قائیمقامیەتی سلێمانی دەنگۆی دیاریکردنی نرخی مۆلیدە ئەهلییەکان ڕەتدەکاتەوە
PUK Media · 19 Nov 2026

قائیمقامیەتی سلێمانی دەنگۆی دیاریکردنی نرخی مۆلیدە ئەهلییەکان ڕەتدەکاتەوە

قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا نرخی ئەمپێری مۆلیدە ئەهلییەکان بە شێوەیەکی رەسمی دیارینەکراوە و سەرجەم ئەو نرخ و زانیارییانەی لە هەندێک میدیا و پەیجەکانەوە بڵاوکراونەتەوە، دوورن لە ڕاستییەوە و بێ بنەمان. قائیمقامیەتی سلێمانی هاووڵاتییان دڵنیا دەکاتەوە کە بۆ دیاریکردنی نرخەکە، کۆبوونەوەی رەسمی لەنێوان لایەنە پەیوەندیدارەکاندا ئەنجام دەدرێت و تێیدا دۆخی دارایی هاووڵاتییان ڕەچاو دەکرێت.


⬅ Back home Read full article ➡