964media · 19 Nov 2026
نرخی پلەیستەیشن و ئێکس بۆکس لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرزبووەتەوە
نرخی کۆنسۆلەکانی یاریکردن “پلەیستەیشن و ئێکس بۆکس” لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و فرۆشیارێکیش دەڵێت، هۆکاری سەرەکیی ئەو گرانبوونە پەیوەندیی بە کێبڕکێی کۆمپانیاکانی ژیریی دەستکردەوە هەیە، نەک تەنیا یاریی GTA VI. ئیسماعیل ئەتاری، فرۆشیاری کۆنسۆلەکانی یاریکردنە لە هەولێر و باس لەوە دەکات کە، هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی کۆنسۆلەکان پەیوەندیی بە گرانبوونی هارد و رامەوە هەیە، ئەویش بەهۆی ئەوەی کۆمپانیاکانی AI لە کێبڕکێ دان و هارد و رام زۆر بەکاردەهێنن.
⬅ Back home
Read full article ➡