ئەردۆغان: ئەوانەی رێگری لە پرۆسەی چارەسەری دەکەن، لە ویژدانی گەلدا سزا دەدرێن
Rudaw · 19 Nov 2026

ئەردۆغان: ئەوانەی رێگری لە پرۆسەی چارەسەری دەکەن، لە ویژدانی گەلدا سزا دەدرێن

سەرۆککۆماری تورکیا، پرۆسەی چارەسەری بە "پڕۆژەیەکی ستراتیژیی دەوڵەت" ناوزەد کرد و رایگەیاند، "ئەوانەی بەشداری لەم پرۆسەیەدا دەکەن، ناویان لە مێژوودا دەنووسرێتەوە، بەڵام ئەوانەی رێگری لەم پرۆسەیە دەکەن، لە ویژدانی گەلدا سزا دەدرێن." جەختیکردەوە، تورکیا سوورە لەسەر چارەسەرکردنی پرسی تیرۆر کە نیو سەدەیە بەردەوامە. رۆژی پێنجشەممە، 19ی تشرینی دووەمی 2026، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆمار و سەرۆکی ئاکپارتی، لە کۆبوونەوەی فراوانی سەرۆکی لقی رێکخستنەکانی پارتەکەیدا لە ئەنقەرە، گوتارێکی پێشکێش کرد.


⬅ Back home Read full article ➡