Kurdistan24 · 20 Nov 2026
پەیامنێری کوردستان24: ئۆپەراسیۆنی چوونە نێو جورف سەخر دەستیپێکرد
کەمێک پێش ئێستا قۆناخی یەکەمی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە ناوچەی جورف سەخر لە پارێزگای بابل دەستیپێکرد و هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی بەرەو پێگە دیاریکراوەکانیان جووڵەیان پێکرا. ئەمڕۆ هەینی، 20ی تشرینی دووەمی 2026، لە نێو بارەگای پۆلیسی بابل، ئەو هێزانەی بۆ ئۆپەراسیۆنەکە دیاری کرابوون، بارەگاکەیان بەجێهێشتووە و بەرەو ئەو شوێنانە بەڕێکەوتوون کە لە سنووری جورف سەخر بۆیان دەستنیشان کراوە تا تێیدا جێگیر ببن.
⬅ Back home
Read full article ➡