لە گەرمیان برنجی “نەگەزە” پێگەیشت
964media · 20 Nov 2026

لە گەرمیان برنجی “نەگەزە” پێگەیشت

964+ میلاد جەلال – گەرمیان محەمەد حوسێن، جوتیارێکی گوندی دەورەیە لە گەرمیان، تەمەنی 58 ساڵە و ماوەی زیاتر لە 30 ساڵە سەرقاڵی کاری جوتیاریە، بەرهەمی چەڵتوکەکەی پێگەیشتووە و خەریکی شەن کردن و پاککردنێتی. محەمەد بۆ 964 قسەی کردووە و دەڵێت، برنجەکەی لە جۆری نەگەزەیە و باشترین جۆرە تام و بۆنێکی خۆشی هەیە، کێشەی ساغکردنەوەی برنجەکەی نییە و موشتەری حازری هەیە، بەزۆری دەینێرێتە سلێمانی دەشڵێت، برنج ئەگەر چەند جوان بێت کابانەکەشی حسێبە، ئەم برنجە ئەگەر کابانی باش لێی بنێت تام و چێژی دوایی نایەت.


⬅ Back home Read full article ➡