Rudaw · 20 Nov 2026
ریال مەدرید پاداشتی کاپتنەکەی دەکات
یانەی ریال مەدرید، لەگەڵ فیدریکۆ ڤاڵڤێردی، کاپتنی یەکەمی یانەکە گەیشتووەتە رێکەوتن، بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی تاوەکو 2031. رۆژنامەی 'ئەی ئێس'ی ئیسپانی دەڵێ، ئەو هەنگاوە، دووپاتکردنەوەی سووربوونی یانەکەیە لەسەر پێویستی بەردەوامبوونی کاپتنە 28 ساڵانەکەی تیپەکە لەگەڵ یانەکەی بۆ چوار ساڵی داهاتوو. ڤاڵڤێردی کاتێک پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە کرد، تەمەنی تەنیا 18 ساڵ بوو. ئەوکات لە بینارۆلی ئۆرۆگواییەوە هات و بە بەهرەمەندێکی تازە دەرکەوتوو ناوبرا.
⬅ Back home
Read full article ➡