Kurdistan24 · 20 Nov 2026
شرۆڤەکاران: پرۆسەی جورف سەخر بڕیارێکی عێراقییە و ئامانجی سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەتە
حەیدەر بەرزنجی، شرۆڤەکاری سیاسی و سەرۆکی سەنتەری نارام سین بۆ دیالۆگ و مەناف موسەوی، سەرۆکی سەنتەری بەغدا، جەخت لەوە دەکەنەوە کە دۆسیەی جورف سەخر لە چوارچێوەی بەرنامەی حکوومی و پرۆسەی چاکسازی و کۆکردنەوەی چەکدایە بە دەستی دەوڵەتەوە و هیچ ئەگەرێکی شەڕی ناوخۆیی لەئارادا نییە. لە لێدوانی جیاوازدا بۆ کوردستان24، هەریەکە لە حەیدەر بەرزنجی، شرۆڤەکاری سیاسی و مەناف موسەوی، سەرۆکی سەنتەری بەغدا، وردەکاری و رەهەندەکانی دۆسیەی جورف سەخر و جووڵەی هێزە ئەمنییەکان بەرەو ئەو ناوچەیە دەخەنە روو.
⬅ Back home
Read full article ➡