Rudaw · 20 Nov 2026
لە دیلۆک پاسێکی گەشتیاری و دوو بارهەڵگر پێکیاندادا؛ 23 کەس بریندار بوون
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە سنووری شارۆچکەی نورداغیی سەر بە پارێزگای دیلۆک، پاسێکی گەشتیاری کە لە ئیستەنبووڵەوە بەرەو مێردین دەچوو لەگەڵ دوو بارهەڵگردا پێکیاندادا و لە ئەنجامدا 23 کەس بریندار بوون کە برینی 3 کەسیان سەختە. رووداوەکە بەیانیی ئەمڕۆ هەینی، 20ی تشرینی دووەمی 2026، لەسەر رێگەی خێرای تارسوس - ئەدەنە - دیلۆک روویداوە. پێکدادانەکە لەنێوان پاسێکی گەشتیاریی نەفەرهەڵگر و دوو بارهەڵگر بووە.
⬅ Back home
Read full article ➡