زیاتر لە 85 ملیار دیناری جوتیارانی کەرکوک گەیشت
964media · 20 Nov 2026

زیاتر لە 85 ملیار دیناری جوتیارانی کەرکوک گەیشت

964+ کاروان ساڵحی - کەرکوک دوێنێ پێنجشەممە، دووەم گوژمەی شایستە داراییەکانی جوتیارانی کەرکوک بە بڕی 85 ملیار و 381 ملیۆن دینار گەیشتە پارێزگاکە و بڕیارە ئەم هەفتەیە دەست بە دابەشکردنی بکرێت. عەبدوڵا میروەیس، سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بە 964ی راگەیاند، ئەم هەفتەیە دەست بە دابەشکردنی پارەکە دەکرێت و خەرجکردنەکەش بەپێی پێشینەی زنجیرە (تسلسل) دەبێت، بە جۆرێک جوتیارانی خاوەن زنجیرەکانی 301 تاوەکو 1595 دەگرێتەوە، کە ژمارەیان زیاتر لە 1290 جوتیارە.


⬅ Back home Read full article ➡