لە مهاباد لە سێ رووداوی هاتووچۆدا سێ ئۆتۆمبێل سووتان
Rudaw · 20 Nov 2026

لە مهاباد لە سێ رووداوی هاتووچۆدا سێ ئۆتۆمبێل سووتان

لە 24 کاژێردا لە مهاباد، سێ ئۆتۆمبێل لە سێ رووداوی هاتووچۆی جیاوازدا سووتان. جێگری بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی شارەکە دەڵێت، سێ کەس لە رووداوەکاندا بریندار بوون. یەکێک لە رووداوەکان ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە 19-11-2026، لەسەر رێگەی مهاباد-میاندواوی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان روویدا. سەردار فەداکار، جێگری بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی مهاباد رایگەیاند، ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە جۆری سەمەند و بارهەڵگرێکی بچووک لە جۆری سایپا پێکیانداداوە.


⬅ Back home Read full article ➡