Rudaw · 20 Nov 2026
بەریتانیا و یەکێتیی ئەورووپا لە لووتکەی برۆکسل لەسەر کۆمەڵێک بابەت رێککەوتن
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا و سەرکردەکانی یەکێتیی ئەورووپا لە برۆکسڵ کۆبوونەوە، ئەوەش بە مەبەستی رێکخستنی پەیوەندییەکانیان. هەردوولا چەند رێککەوتنێکی بازرگانی و ئابوورییان راگەیاند، بەڵام جێبەجێکردنیان بەندە بەوەی ئایا بەریتانیا رازی دەبێت کرێی زانکۆ بۆ خوێندکارانی ئەورووپی کەم بکاتەوە یان نا. ئەمڕۆ هەینی 20-11-2026 ئاندی بێرنەم، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە برۆکسل لەگەڵ ئورسولا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا و ئەنتۆنیۆ کۆستا، سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەورووپا کۆبووەوە.
⬅ Back home
Read full article ➡