Rudaw · 20 Nov 2026
هەوڵی پەڕینەوەی کۆچبەران لە بەلجیکاوە بۆ بەریتانیا پێنج بەرامبەر بووە
پارێزگاری هەرێمی فلاندەرزی بەلجیکا دەڵێ، ژمارەی ئەو کەسانەی ئەم ساڵ هەوڵی پەڕینەوەیان لە بەلجیکاوە بەرەو بەریتانیا داوە، پێنج بەرامبەر زیادیکردووە. بەگوێرەی ئەو ئامارانەی یورگن ڤانلێربێرگ، پارێزگاری هەرێمی فلاندەرزی رۆژئاوا بڵاویکردەوە، لە مانگەکانی کانوونی دووەم تاوەکو تشرینی یەکەمی ئەم ساڵ، بەرپرسانی بەلجیکا رێگرییان لە 570 کەس کردووە کە هەوڵیان داوە لە کەناراوەکانی ئەو وڵاتەوە بەرەو بەریتانیا بەڕێبکەون، ئەمەش لە کاتێکدایە لە هەمان ماوەی ساڵی رابردوودا تەنیا 102 کەس بوون.
⬅ Back home
Read full article ➡