Rudaw · 20 Nov 2026
یونیسێف: ئەم ساڵ زیاتر لە 1100 منداڵ لە ئۆکراینا کوژراون یان بریندار بوون
نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێ، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە رۆژانە تێکڕا سێ منداڵ لە ئۆکراینا کوژراون یان بریندار بوون کە بەرزترین ئاماری قوربانییانە لە زیاتر لە سێ ساڵی رابردوودا. ئەمڕۆ هەینی 20-11-2026، ئاژانسی تایبەت بە هاوکاریکردنی منداڵانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف) بڵاویکردەوە، لە مانگەکانی کانوونی دووەمی ئەم ساڵ تاوەکو تشرینی یەکەمی ئەم ساڵ، لانیکەم 114 منداڵ کوژراون و هەزار و 30 منداڵی دیکەش بریندار بوون؛ بەمەش کۆی گشتی کوژراو و برینداران دەگاتە سەروو هەزار و 144 منداڵ.
⬅ Back home
Read full article ➡