دەنگی تەقینەوە لە ئاسمانی دوورگەی قیشمی ئێران بیسترا
Rudaw · 20 Nov 2026

دەنگی تەقینەوە لە ئاسمانی دوورگەی قیشمی ئێران بیسترا

رۆژی هەینی، 20ی تشرینی دووەمی 2026 دەنگی تەقینەوە لە ئاسمانی دوورگەی قیشم لە باشووری ئێران بیسترا و میدیای فەرمیی ئەو وڵاتەش ئەمریکا و ئیسرائیل بە ئەنجامدانی هێرشێکی مووشەکی بۆ سەر دوورگەکە تۆمەتبار دەکات. ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێرانی بڵاویکردەوە، کاژێر 6:50ی ئێوارەی ئەمڕۆ بە کاتی نێوخۆیی ئێران، واتە 6:20 خولەکی ئێوارە بە کاتی هەولێر، "دووژمنی ئەمریکی - ئیسرائیلی" بە مووشەک ناوچەیەکی لە نزیک دوورگەی قیشم کردە ئامانج.


⬅ Back home Read full article ➡