ترەمپ: رێککەوتنێکی راستەقینەمان لەگەڵ ئێران دەوێت
Kurdistan24 · 20 Nov 2026

ترەمپ: رێککەوتنێکی راستەقینەمان لەگەڵ ئێران دەوێت

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە کۆشکی سپی ڕایگەیاند کە تاران خوازیاری ڕێککەوتنە لەگەڵ واشنتن، بەڵام ئەو مەرجانەی ئێرانییەکان دەیانەوێت بۆ ئەو جێگەی قبووڵکردن نین، جەختیشی کردەوە کە تەنیا بە ڕێککەوتنێکی ڕاستەقینە ڕازی دەبێت. ترەمپ لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا کە بە ئامادەبوونی جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆک و مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بەڕێوە چوو، گوتی: ئێران دەیەوێت ڕێککەوتنێک بکات، بەڵام نایانەوێت ئەو ڕێککەوتنە بکەن کە بۆ من پەسەندە.


⬅ Back home Read full article ➡