964media · 20 Nov 2026
مەلیکەیەک ژیانی لە ماتۆڕسوارێک سەندەوە
964+ کاروان ساڵحی-کەرکوک بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان ماتۆڕسکیلێک و ئۆتۆمبێلێکی بێسەرەتای جۆری مەلیکە، لێخوڕی ماتۆڕەکە گیانی لەدەستدا. رووداوەکە، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 20.11.2026، لەسەر رێگای کەرکوک بۆ قەزای جەویجە، بە دیاریکراوی لە نزیک گوندی موسەنەعە، روویداوە. سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی گشتیی جەویجە بە 964ی وت، ماتۆڕسکیلێک خۆی کێشاوە بە مەلیکەیەکدا و بەهۆیەوە لێخوڕی ماتۆڕەکە لە شوێنی رووداوەکە، گیانی لەدەستداوە. ئەوکەسەی گیانی لەدەستداوە، ناوی (ا، خ)ە و دانیشتووی قەزای جەویجەیە.
⬅ Back home
Read full article ➡