Kurdsat News · 20 Nov 2026
قائیمقامیەتی سلێمانی شێوازی دابەشکردنی غازی ماڵان و ئۆتۆمبێلی جیاکردەوە
قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە سبەینێوە وێستگەکانی دابەشکردنی غازی ماڵان (بوتڵ) و غازی ئۆتۆمبێل لە ناو شار لەیەکتر جیابکاتەوە. عومەر عەبدوڵا، سەرۆکی لیژنەی دابەشکردنی غاز لە قائیمقامیەتی سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئامانج لەم بڕیارە ئاسانکارییە بۆ هاووڵاتیان و شۆفێران، تاوەکو بەبێ دروستبوونی قەرەباڵغی و گرفت لە وێستگەکاندا غازیان دەستبکەوێت. راشیگەیاند، 11 وێستگە غاز دابەش دەکەن، چوار وێستگەیان غاز بۆ ئۆتۆمبێل دابین دەکەن و حەوت وێستگەیان غازی ماڵان دابین دەکەن.
⬅ Back home
Read full article ➡