Rudaw · 20 Nov 2026
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی حیزبی شیوعی کوردستان: پێویستمان بە یەکگرتووییە نەوەک دابەشبوون
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی حیزبی شیوعیی کوردستان دەڵێ، هیچ بژاردەیەک جگە لە گفتوگۆ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان نییە و ئاماژە بەوەش دەکات، پێویستە هەموو لایەنە براوەکانی هەڵبژاردن پێکەوە کۆببنەوە؛ هاوکات هەوڵی جیاکردنەوەی سلێمانی رەت دەکاتەوە و دەڵێ: "پێویستمان بە یەکگرتووییە، نەوەک دابەشبوون". ئەمڕۆ هەینی 20-11-2026، سوبحی مەهدی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حیزبی شیوعیی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا وەڵامی پرسیاری رۆژنامەڤانانی دایەوە سەبارەت بە دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان.
⬅ Back home
Read full article ➡