Rudaw · 20 Nov 2026
هاواری دوو یاریزانی کوردی کیکبۆکسێن لە ئەڵمانیا: کوردستان یەک وڵاتە
لەنێو هۆڵێکی راهێنانی وەرزشیدا لە شاری (لێشنیش)ی نزیک کوێلنی ئەڵمانیا، دوو مێرمنداڵی تەمەن 14 ساڵ بەرلەوەی دەستکێشەکانیان بۆ راهێنانێکی قورس بخەنە دەست، بە دوو شێوەزاری جیاوازی کوردی دروشمی یەکگرتوویی دەڵێنەوە. یەکێکیان بە کورمانجی هاواردەکات "باکوور، باشوورە!" ئەوی دیکەیان بە سۆرانی تەواوی دەکات "رۆژئاوا، رۆژهەڵاتە!" و پێکەوە دەڵێن: "کوردستان یەک وڵاتە!" چیرۆکی سەرکەوتنی ئەو دوو وەرزشڤانە لاوە، ئەلند ئەحمەد و ئالان گوڵابی، لە بەرنامەی ئەم هەفتەیەی (دیاسپۆرا)دا لە رووداو گێڕدرایەوە.
⬅ Back home
Read full article ➡