چیرۆکی کوردی کازاخستان و بەربژێرێکی کورد لە شاری ئەڵماتی
Rudaw · 20 Nov 2026

چیرۆکی کوردی کازاخستان و بەربژێرێکی کورد لە شاری ئەڵماتی

نۆ دەیە لەمەوپێش، لە چلەی زستان و لە مانگی 11دا باپیرانی کوردی سۆڤیەتی پێشوو لەنێو فارگۆنی شەمەندەفەرەکاندا بەرەو دەشتە ساردەکانی کازاخستان راگوێزران. لەو رۆژگارە سەختەدا خەڵکی کازاخستان دەرگای ماڵ و سفرەی خۆیان بۆ کردنەوە. ئێستا لەدوای 90 ساڵ، نەوەکانی ئەو کۆچە زۆرەملێیە، کە لەنێو پاسپۆرت و ناسنامەکانیاندا بەفەرمی نەتەوەکەیان بە "کورد" نووسراوە، وەک بەربژێر دەچنە نێو کێبڕکێی هەڵبژاردنە خۆجێیی و پەرلەمانییەکانی ئەو وڵاتەوە.


⬅ Back home Read full article ➡