کوردستانییانی میونشن بە لیستی کوردستان بەشداری لە هەڵبژاردندا دەکەن
Rudaw · 20 Nov 2026

کوردستانییانی میونشن بە لیستی کوردستان بەشداری لە هەڵبژاردندا دەکەن

بۆ زۆربەی پێکهاتە بیانییەکانی شاری میونشنی ئەڵمانیا، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی کۆچبەران تەنیا پرۆسەیەکی راوێژکاریی خۆجێییە، بەڵام بۆ کوردستانییانی ئەو شارە واتایەکی قووڵتری هەیە. ئەوان سێ دەیە و نیوە لە هەر چوار پارچەی کوردستانەوە لەژێر یەک چەتردا بە ناوی (لیستی کوردستان) کۆبوونەتەوە، بۆئەوەی سەرەڕای بێ دەوڵەتی، ناسنامە و مافەکانیان لەنێو دامەزراوە فەرمییەکانی ئەڵمانیادا بچەسپێنن.


⬅ Back home Read full article ➡