Kurdistan24 · 20 Nov 2026
یەکەم کاروانی نەوت دەگاتە پێنجوێن و سبەی دابەش دەکرێت
راگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای پێنجوێن بڵاوی کردەوە، وەک یەکەم ناوچە لە سنووری پارێزگای سلێمانی، 15 تەنکەر نەوت بۆ قەزای پێنجوێن دابین کراوە و سبەی شەممە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت. هەینی 20ی تشرینی دووەمی 2026، قایمقامیەتی قەزای پێنجوێن راگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی داوە، لە چوارچێوەی هەوڵ و بەدواداچوونە بەردەوامەکاندا، یەکەم کاروانی نەوت گەیشتووەتە پارێزگای سلێمانی و قەزای پێنجوێنیش وەک یەکەم ناوچە، بڕی 15 تەنکەر نەوتی بۆ تەرخان کراوە.
⬅ Back home
Read full article ➡