Rudaw · 20 Nov 2026
گرژی لەنێوان هاندەرانی یانەکانی هەولێر و دهۆک دروستبوو
لەدوای تەواوبوونی یاریی نێوان هەولێر و دهۆک، گرژی دروستبوو و بەهۆیەوە چەند هاندەرێک بریندار بوون. ئەمڕۆ هەینی 20ی تشرینی دووەمی 2026، سیڤەر بێستوون، پەیامنێری دێسکی وەرزشی رووداو رایگەیاند: "دوای تەوابوونی یاری نێوان هەردوو یانەی هەولێر و دهۆک لە خولی ئەستێرەکانی عێراق، کە لە یاریگەی دهۆک بەڕێوەچوو، گرژی لە نێوان هاندەرانی هەردوو یانە دروستبوو و لە ئەنجامدا چەند هاندەرێک برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە کران."
⬅ Back home
Read full article ➡