سوپای پاسداران: مین لە تەنگەی هورمز بە کەشتییەکی گواستنەوەی نەوتدا تەقییەوە و گڕی گرت
Rudaw · 20 Nov 2026

سوپای پاسداران: مین لە تەنگەی هورمز بە کەشتییەکی گواستنەوەی نەوتدا تەقییەوە و گڕی گرت

سوپای پاسداران دەڵێ، کەشتییەکی گواستنەوەی نەوت لە کاتێکدای هەوڵی دەدا بە رێڕۆیەکی "نایاسایی"دا بە تەنگەی هورمزدا تێپەڕێ، لە نزیک بەندەری خەسەبی عومان بەر مینی دەریایی کەوت و ئاگری گرت. ئەمڕۆ هەینی 20-11-2026، سوپای پاسداران لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بە رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە کەشتییەکی گواستنەوەی نەوت لە سنوورە ئاوییەکانی نزیک عومان کرد. سوپای پاسداران لە راگەیێندراوەکەیدا هۆشداری دەدات و دەڵێ، جووڵەی هەر کەشتییەکی "سەرپێچیکار" لە تەنگەی هورمز "لە چاوی ئێمە ون نابێت."


⬅ Back home Read full article ➡