تەقینەوەی وێستگەی کارەبای هارسە ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە
Kurdistan24 · 21 Nov 2026

تەقینەوەی وێستگەی کارەبای هارسە ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە

بەیانی ئەمڕۆ شەممە، 21ی تشرینی دووەمی 2026، تەقینەوەیەکی بەهێز لە سیستمی گازی وێستگەی کارەبای هارسە لە باکووری بەسرە روویدا و بووە هۆی کەوتنەوەی ئاگرێکی بەرفراوان. رووداوەکە ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆری لە ناوچەکەدا دروست کرد و زیانی زۆری ماددی بە وێستگەکە و ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییان گەیاند. بەگوێرەی راپۆرتە میدیاییەکانی عێراق، دوای تەقینەوەکە ئاگرەکە بۆ کۆگاکانی گاز و دەوروبەری وێستگەکە تەشەنەی کردووە و چەندین ماڵی گرتووەتەوە، کە لە ئاکامدا زیاتر لە 17 ماڵ زیانیان بەرکەوتووە.


⬅ Back home Read full article ➡