بۆڕییەکی حزبوڵڵا بۆ بە قاچاخبردنی نەوت ئاشکرابوو
Kurdistan24 · 21 Nov 2026

بۆڕییەکی حزبوڵڵا بۆ بە قاچاخبردنی نەوت ئاشکرابوو

ئەمڕۆ شەممە، 21ی تشرینی دووەمی 2026، هێزە ئەمنییەکانی عێراق بۆرییەکی نایاسایی گواستنەوەی نەوتیان لە شارەدێی جورف سەخر لە پارێزگای بابل ئاشکراکرد. هێزە ئەمنییەکان شەوی رابردوو لە کاتی بڵاوەپێکردنیان لە ناوچەکە، دیمەنی ئەو بۆرییەیان خستەڕوو کە بە ژێر زەویدا تێپەڕ دەبێت و بۆ قاچاخبردنی نەوت لەلایەن حزبوڵڵاوە بەکاردێت. بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی ئاشکراکراون، تیرەی بۆرییەکە 6 ئینجە و لە ساڵی 2021ەوە بە بەردەوامی نەوتی پێدا تێپەڕ دەبێت.


⬅ Back home Read full article ➡