Kurdistan24 · 21 Nov 2026
زێلێنسکی: پووتین دەیەوێت دانووستان و جەنگ بەردەوام بێت
سەرۆکی ئۆکرانیا جەختیکردەوە، هەر هەوڵێک بۆ یەکسانکردنی وڵاتەکەی و رووسیا لە چوارچێوەی جەنگی نێوان هەردوو وڵاتدا، هەڵەیەکی سیاسیی گەورەیە و پێداگریشی لەسەر پێویستیی بەردەوامیی پشتیوانییەکانی ئەمریکا بۆ کیێڤ کردەوە. ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی "ئێن بی سی"ی ئەمریکی گوتی: واشنتن ئەرکی لەسەرە یارمەتیی ئۆکرانیا بدات. روونیکردەوە، ئەمریکا ئەو رێگەچارە پێویستانەی بۆ پشتیوانیکردنی ئیسرائیل دۆزییەوە و دەتوانێت پشتیوانییەکی هاوشێوەش پێشکەش بە وڵاتەکەی بکات.
⬅ Back home
Read full article ➡