Rudaw · 21 Nov 2026
نەتەوە یەکگرتووەکان: گەنجان خوازیاری پێکهێنانی ژیانی هاوژینین، بەڵام بێکاری و گرانی رێگرە
نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێ، ملیۆنان گەنج لە سەرانسەری جیهاندا خوازیاری پێکهێنانی ژیانی هاوژینی و وەچەخستنەوەن، بەڵام بەهۆی ناسەقامگیریی دارایی، بێکاری و بەرزبوونەوەی تێچووی ژیانەوە ناتوانن ئەو هەنگاوانە بنێن. نەتەوە یەکگرتووەکان نوێترین راپۆرتی لەبارەی دۆخی دانیشتووانی جیهان بۆ ساڵی 2026 بڵاوکردەوە کە پشتی بە راپرسییەک لەگەڵ زیاتر لە 108 هەزار گەنجی تەمەن 18 بۆ 39 ساڵ لە 73 وڵات و ناوچەی جیهان بەستووە. راپۆرتەکە ئەو بۆچوونە رەتدەکاتەوە کە دەڵێ نەوەی نوێ لە هاوژینی و پێکهێنانی خێزان دووردەکەونەوە.
⬅ Back home
Read full article ➡