وەزیری بەرگریی پۆڵەندا بۆ رووسیا: ناتوانن بمانترسێنن
Kurdistan24 · 21 Nov 2026

وەزیری بەرگریی پۆڵەندا بۆ رووسیا: ناتوانن بمانترسێنن

دوای کەوتنەخوارەوەی دوو مووشەکی رووسی و درۆنێکی گومانلێکراو لە خاکی پۆڵەندا، وەزیری بەرگریی ئەو وڵاتە رووداوەکەی بە هێرشێکی بە "ئەنقەست" و جەختی کردەوە، مۆسکۆ ناتوانێت بیانترسێنێت. لە بنکەی سەربازیی "نۆڤا دێمبا" لە باشووری پۆڵەندا، وەزیرانی بەرگریی "هاوپەیمانیی وڵاتانی ئامادە" بۆ پاڵپشتیی ئۆکرانیا کۆبوونەوە و وڵادیسلاڤ کۆسینیاک کامیش، وەزیری بەرگریی پۆڵەندا پێشێلکارییە ئاسمانییەکانی دوێنێ هەینیی (20ی تشرینی دووەمی 2026)، بۆ سەر خاکی وڵاتەکەی بە "پلان بۆ داڕێژراو" ناوبرد.


⬅ Back home Read full article ➡