964media · 21 Nov 2026
نمەباران لە کوێستانەکانی کوردستان بەردەوام دەبێت
964+ شۆڕش قادری نمەباران لە کوێستان و ناوچە شاخاوییەکانی کوردستان بەردەوام دەبێت و جەوەکەش لەجیاتی سارد ببێ، گەرم دەبێتەوە. وەک کەشناسی کوردستان پێشبینی کردووە، ئەمڕۆ شەممە 21.11.2026 ئاسمان بە گشتی پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکانی باکوور هەندێک جار بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت و ئەگەری بارینی کەمێک باران لەو ناوچانە هەیە. بۆ سبەی یەکشەممەش کەشەکە تاڕادەیەک هەروەک ئەمڕۆ دەبێت و لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان نمەباران بەردەوام دەبێت.
⬅ Back home
Read full article ➡