بافڵ جەلال تاڵەبانی: بستێک لە خاکی کوردستان نییە رۆڵەکانی یەکێتی قوربانییان بۆ نەدابێت
Kurdsat News · 21 Nov 2026

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بستێک لە خاکی کوردستان نییە رۆڵەکانی یەکێتی قوربانییان بۆ نەدابێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە رۆژی شەهیدی یەکێتیدا پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیداهاتووە، "بستێک لە خاکی کوردستان و هیچ شاخ و دەشتێک نییە رۆڵەکانی یەکێتی قوربانییان بۆ نەدابێت". دەقی پەیامەکە ئەمڕۆ بە شانازی و سەربەرزییەکی زۆرەوە یادی رۆژی شەهیدانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەینەوە و لەبەردەم کێلی بەرزی نەمریاندا، وەفاداری و پابەندبوونمان بە رێبازەکەیانەوە دووپات دەکەینەوە. بستێک لە خاکی کوردستان و هیچ شاخ و دەشتێک نییە رۆڵەکانی یەکێتی قوربانییان بۆ نەدابێت.


⬅ Back home Read full article ➡