بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی سەیدسادق: کێشەی کەمی سووتەمەنی ئەمبوڵانسەکان چارەسەرکرا
Rudaw · 21 Nov 2026

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی سەیدسادق: کێشەی کەمی سووتەمەنی ئەمبوڵانسەکان چارەسەرکرا

دوای بڕانی کاتیی سووتەمەنی، ئەمبوڵانسەکانی نەخۆشخانەی سەیدسادق دەستیان بە کارکردن کردەوە. ئەمڕۆ شەممە 21-11-2026 د. سەفین حەمەڕەشید، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت حاجی موشیر لە قەزای سەیدسادق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کێشەیەکی کاتی کەمی سووتەمەنیمان هەبوو بۆ ئەمبوڵانسی نەخۆشخانە، بەڵام لەلایەن قایمقامییەتی قەزاکە کێشەکە چارەسەر کرا و لەئیستادا ئەم ئەمبوڵانسانە کاردەکەن بۆ خزمەتکردن بە نەخۆشانی ناوچەکە.


⬅ Back home Read full article ➡