Kurdistan24 · 21 Nov 2026
سەرۆک شارەوانی نیۆیۆرک تووشی پێکان بوو
زوهران مەمدانی سەرۆک شارەوانی شاری نیۆیۆرکی ئەمریکا، لە ئەنجامی یارییەکی دۆستانە لەگەڵ رۆژنامەنوسەکان تووشی پێکان و دەڵێت ماوەیەک لە یاریگاکان دادەبرێت و ناتوانێت یاری تۆپی پێی بکاتەوە. شەوی پێنج شەممەی رابردوو 19ی نۆڤێمبەری 2026 زوهران مەمدانی سەرۆک شارەوانی شاری نیۆیۆرک، لەگەڵ کۆمەڵێک لە رۆژنامەنوسەکانی ئەو شارە بەشداری یارییەکی تۆپی پێی دۆستانە کرد، بەڵام ئەو یارییە دۆستانە بووە هۆی ئەوەی سەرۆک شارەوانی ئەو شارە تووشی پێکانێکی قورس بێت و لە کۆتایی یارییەکە بە دارشەقەکە یاریگا جێبهێڵێت.
⬅ Back home
Read full article ➡