964media · 21 Nov 2026
زێڕ زیڕەی کرد؛ هەر مسقاڵێک نزیکەی 70 هەزار دیناری لێبووەوە
964+ شۆڕش قادری رۆژ رۆژی تازە زاواکانە و زێڕ بەردەوامە لە دابەزین، تەنیا لە یەک هەفتەدا هەر مسقاڵێک نزیکەی 70 هەزار دیناری لێبووەتەوە. شەممەی رابردوو هەر مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 لە هەولێری پایتەخت بایی 943 هەزار دینار بوو، بەڵام وەک سەندیکای زێڕنگەران دایناوە، ئەمڕۆ دابەزیوە بۆ 875 هەزار و مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18ش 750 هەزار دینار دەکات. ئەمڕۆ شەممە 21.11.2026 نرخی یەک ئۆنسی زێڕ بە سێ هەزار و 538 دۆلار دیاریکراوە و نرخی دۆلاریش لەسەر 170 هەزار و 150 دینار هەژمار کراوە.
⬅ Back home
Read full article ➡