سەنتەری میترۆ: پێویستە دەرفەت بە گفتوگۆی سیاسیی دانوستانکاران بدرێت
Kurdistan24 · 21 Nov 2026

سەنتەری میترۆ: پێویستە دەرفەت بە گفتوگۆی سیاسیی دانوستانکاران بدرێت

ئەمڕۆ شەممە 21ی تشرینی دووەمی 2026، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئاستی مەکتەبی سیاسی کۆدەبنەوە. پێشبینی دەکرێت ئەو کۆبوونەوەیە، چەند کۆبوونەوەیەکی دیکەی بەدوادا بێت. سەرەڕای ئەمەش، بەشێک لە میدیا سێبەرەکان و هەندێک جار میدیا فەرمییەکانیش، کاتێکی زۆریان بۆ شەڕی یەکتری شکاندن تەرخان کردووە. لەم بارەیەشەوە، رێکخەری سەنتەری میترۆ داوای راگرتنی ئەو شەڕە میدیاییەی کرد.


⬅ Back home Read full article ➡