Kurdistan24 · 21 Nov 2026
پرۆسەی ئاشتی، وەزیری ناوخۆی تورکیا و هەشت پارێزگاری باکووری کوردستان کۆدەکاتەوە
ئەمڕۆ شەممە، 21ی تشرینی دووەمی 2026، مستەفا چیفتچی، وەزیری ناوخۆی تورکیا لە دێرسیم سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەیەکی باڵای ئەمنی دەکات و لەگەڵ فەرماندەی گشتیی جەندەرمە، بەڕێوەبەری گشتیی ئاسایش و هەشت پارێزگاری باکووری کوردستان، دۆخی ئەمنیی ناوچەکە تاوتوێ دەکات. ئەم لووتکەیە لە چوارچێوەی ستراتیژیی پڕۆسەی ئاشتی ساز دەکرێت و ئامانج لێی هەڵسەنگاندنی وردی هەنگاوە ئەمنییە مەیدانییەکان و بەهێزکردنی هەماهەنگیی ناوچەییە.
⬅ Back home
Read full article ➡