ئۆکرانیا خەڵاتی جیهانی ئازاد بە هەڵکەوت مستەفا دەبەخشێت
Rudaw · 21 Nov 2026

ئۆکرانیا خەڵاتی جیهانی ئازاد بە هەڵکەوت مستەفا دەبەخشێت

فیلمی (بەهەشت نابینی ئەگەر ژن بتکوژێت) خەڵاتی جیهانی ئازادی لەلایەن ئۆکرانیاوە پێبەخشرا و دەرهێنەرە کوردەکەش خەڵاتەکەی پێشکێش بە ژنانی کورد کرد کە لەبەرامبەر داعشدا سەریان دانەنواند. خەڵاتەکە ئێوارەی 20ی تشرینی دووەمی 2026، لە فێستیڤاڵی فیلمی شەوە رەشەکانی تالین لە ئیستۆنیا، بە ئامادەبوونی هونەرمەندان و سینەماکارانی وڵاتانی جیاوازی جیهان پێشکێش بە هەڵکەوت مستەفا کرا. ئەم خەڵاتەی مافی مرۆڤ لەلایەن ئینستیتیوتی فیلمی ئۆکرانیاوە دامەزراوە و بە هاوکاریی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ئۆدێسا پێشکێش کرا.


⬅ Back home Read full article ➡