Kurdistan24 · 21 Nov 2026
لە دیاربەکر 161 گومانلێکراوی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کران
پۆلیسی دیاربەکر لە زنجیرەیەک هەڵمەتدا دژی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان، 161 گومانلێکراوی دەستگیر کرد و دوای رەوانەکردنیان بۆ دادگا، 20 کەسیان زیندانی کران. تیمەکانی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر لە پۆلیسی دیاربەکر لە ماوەی 10 رۆژی رابردوودا بۆ رێگریکردن لە بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان، لە شوێنە جیاوازەکانی شارەکەدا چەند هەڵمەتێکیان ئەنجام داوە. لە ئەنجامی ئەو هەڵمەتانەدا، 161 گومانلێکراو دەستگیر کران.
⬅ Back home
Read full article ➡