Kurdistan24 · 21 Nov 2026
لە پێنجوێن نەوت دابەش دەکرێت
ئەمڕۆ یەکەم کاروانی نەوتی سپی گەیشتە پارێزگای سلێمانی و بۆ قەزای پێنجوێن وەک یەکەم ناوچە، 15 تانکەر نەوت دابین کراوە و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت. ئومێد عومەر، سەرۆکی لێژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی پێنجوێن بە کوردستان24ی راگەیاند، بەپێی بەرنامەی دانراو، ئەمڕۆ دابەشکردنی ئەم وەجبەیە لە سەنتەری قەزای پێنجوێن و لە گەڕەکی ناوشاخانەوە دەست پێ دەکات. هەر خێزانێک بڕی 100 لیتر نەوتی بەردەکەوێت و نرخی ئەو بڕەش 33,000 دینارە. پڕۆسەکە بە شێوەیەکی رێکخراو و بەپێی پلانی لێژنە پەیوەندیدارەکان جێبەجێ دەکرێت.
⬅ Back home
Read full article ➡