Westga News · 21 Nov 2026
سەنتەری میترۆ: شەڕی یەکترشکاندنی میدیای سێبەر و فەرمی بوەستێنن
وێستگەنیوز- فیردەوس دڵشاد ڕێکخەری سەنتەری میترۆ لە ڕۆژی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و پارتیدا داوا لە میدیاکان دەکات شەڕی تۆخکردنەوەی زۆنچێتی و یەکترشکاندن بوەستێنن و فرسەت بدەنە گفتوگۆی سیاسیی دانوستانکاران. ئەمڕۆ شەممە 21ی تشرینی دووەمی 2026، ڕەحمان غەریب، ڕێکخەری سەنتەری میترۆ ڕایگەیاند: ئەمڕۆ شەممە یەکێتی و پارتی لەسەر ئاستی مەکتەبی سیاسی کۆدەبنەوە، وا چاوەڕوان دەکرێت چەند کۆبوونەوەیەکی دیکەشی بەدوادا بێت، بەڵام میدیای سێبەر و هەندێک جاریش ڕەسمی کاتێکی زۆریان بۆ یەکترشکاندن سەرف کرد.
⬅ Back home
Read full article ➡