VAR · 21 Nov 2026
هەولێر سکاڵا لەسەر دهۆک تۆماردەکات
یانەی هەولێر بەیاننامەی ناڕازی دژی یانەی دهۆک بڵاودەکاتەوە و دەڵێت سکاڵا تۆماردەکەین. شەوی رابردوو پاش یارییەکەی دهۆک و هەولێر لە خولی ئەستێرەکانی عێراق، شەڕ و ئاژاوە لە نێوان هاندەرانی هەردولا دروستبوو. لە بەیاننامەیەکدا یانەی هەولێر دەڵێن هیرشکراوەتە سەرمان و کەمتەرخەمیش هەبوە لەلایەن هێزە ئەمنیەکان و سەرپەرشتیارانی یارییەکەوە. بەرپرسانی یانەی هەولێر جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە سکاڵا لەسەر یانەی دهۆک و هاندەران و ئیداری و سەرپەرشتیارانی یارییەکە تۆماردەکەن لەلای یەکێتیی تۆپی پێی عێراق.
⬅ Back home
Read full article ➡