Westga News · 21 Nov 2026
عەلی حەمەساڵح: عێراق سکاڵای بۆ وەرگرتنەوەی کۆرمۆر و خورمەڵە تۆمار کردووە
وێستگەنیوز- سەرۆکی ڕەوتی هەڵوێست ڕایگەیاند، عێراق لە دادگاکاندا سکاڵای بۆ وەرگرتنەوەی هەردوو کێڵگەی خورمەڵە و کۆرمۆر تۆمار کردووە، باسی لەوەشکرد، زیاتر لە هەفتەیەکە کێڵگەی کۆرمۆر توانای بەرهەمهێنانی غاز و کارەبای هەیە بەڵام داناغاز خۆی ڕایگرتووە. عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی ڕەوتی هەڵوێست لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، عێراق دۆسیەیەکی لەسەر هەردوو کێڵگەی خورمەڵە و کۆرمۆر ئامادە کردووە و لە دادگاکانی عێراقدا سکاڵا تۆمار کراوە بە پاساوی ئەوەی ئەو دوو کێڵگەیە سەر بە کۆمپانیای نەوتی باکوورن.
⬅ Back home
Read full article ➡