Rudaw · 21 Nov 2026
نرخی بەرمیلێک نەوت لە هەولێر 43 هەزار دینار دابەزی
گوتەبێژی گۆڕەپانی سووتەمەنیفرۆشانی هەولێر راگەیاند، نرخی بەرمیلێک نەوت لە بازاڕەکانی هەولێردا دابەزیوە و گەیشتووەتە 330 هەزار دینار و خواست لەسەری بۆ سفڕ دابەزیوە. پێشبینی دەکات نرخەکەی زیاتریش دابەزێت. رۆژی شەممە، 21ی تشرینی دووەمی 2026، سەرباز کەریم، گوتەبێژی گۆڕەپانی سووتەمەنیفرۆشانی هەولێر بە رووداوی گوت: "چوارشەممەی رابردوو بەرمیلێک نەوت بە 373 هەزار دینار بوو، بەڵام ئەمڕۆ بووە بە 330 هەزار دینار و بەراورد بە دوێنێش 20 هەزار دینار دابەزیوە."
⬅ Back home
Read full article ➡