964media · 21 Nov 2026
بۆ یەک دوو رۆژ سیستمی پسووڵەی خۆراک وەستا
964+ ئەحمەد مستەفا سیستمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک وەستاوە و بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی خۆراکی سلێمانی دەیەوێ، ئەم یەک دوو رۆژە کەس سەردانیان نەکات، چونکە کار بۆ هیچ کەسێک ناکرێ. وەستانی سیستمەکە لە هەموو عێراق روویداوە. ئەمڕۆ شەممە 21.11.2026، ئاراس محەمەد، بەڕێوەبەری پسووڵەی خۆراکی سلێمانی بە 964ی وت، ئەوەندەی زانیارییان پێ گەیشتووە، یەک بۆ دوو رۆژ سیستمەکە بەهۆی هەندێک گۆڕانکاری و پەرەپێدانی زانیاری و مامەڵەی ئەلیکترۆنی دەگۆڕدرێ.
⬅ Back home
Read full article ➡